ە هێرشی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر ڕژیمی زایۆنی ٤ کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرگری لە نیشتمان گەیشتنە پلەی شەهید بوون.
لە ڕاگەیێندراوی ئەرتەشدا هاتووە کە سەرگورد "حەمزە جەهاندیدە"، ئۆستووار "محەمەد مەهدی شاهرۆخیفەڕ"، سەرگورد "سەجاد مەنسووری" و ئۆستووار یەکەم "مەهدی نەقەوی" سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی بۆمبا و مووشەکەکانی ڕژیمی زایۆنی شەهید بوون.
لەمناوە شەهیدان سەرگورد "حەمزە جەهاندیدە" و ئۆستووار "محەمەد مەهدی شاهرۆخیفەڕ" خەڵکی پارێزگای خوزستان و لە شارەکانی شووشتەر و ڕامهورمۆزن و شەهید ئۆستووار یەکەم "مەهدی نەقەوی" خەڵکی پارێزگای لورستان و شاری برووجێردە و شەهید سەرگورد "سەجاد مەنسووری"ـیش خەڵکی پارێزگای کرماشانە.
تەرمی ئەو ڕۆڵانەی گەل ئەوڕۆ دووشەممە ٧ی خەزەڵوەر لە شارەکانی ماهشەهر، ڕامهورمۆز، شووشتەر، برووجێرد و کرماشان بە پێشووازیی بەرچاوی جەماوەری و بە سەر شانی خەڵکی بەئەمەگ و پێزانی ئەو شارانە بەڕێ کران.
342/